*~*~دیموكراسی له سه‌ده‌ی بیست و بیبست و یه‌كدا~*~*
له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی بیست دا ژماره‌یه‌ك وولاَتی دیموكراتیك له جیهاندا زیادبوون،وه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا زیاتر له یه‌ك له سێی و‌ولاَتانی جیهان به‌ره‌و دیموكراسی هه‌نگا‌ویان نا‌وه و یه‌ك له شه‌شیش و‌ولاَتانی دیموكراتیك بوون،هه‌رد‌و‌وك، و‌ولاَتانی دیموكراتیك و ئه‌و و‌ولاَتانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت دیموكراتیك له و‌ولاَته‌كانیاندا هه‌بێت نزیكه‌ی نیوه‌ی و‌ولاَتانی جیهان ده‌بن.
ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی چه‌ند هۆكارێكه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو. د‌وای ئه‌وه‌ی كه ئاڵمان‌و ئوتریش_هه‌نگاریا له لایه‌ن ها‌وپه‌یمانانه‌وه له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا شكان، سیسته‌می پادشایه‌تی و ئه‌رستۆكراتیان لێ سه‌ندرایه‌وه،خه‌ڵك كۆتاییان به سیسته‌می پادشایه‌تی‌و ئه‌رستۆكراتی هێنا.هه‌روه‌ها فاشیه‌ت (فاسیزم) هه‌رچی یاسایی و ماقووڵیه‌تی هه‌بوو له ده‌ستی دا د‌وای شكانی ئیتاڵیا‌و ئاڵمان له جه‌نگی جیهانی د‌و‌وه‌مدا به‌تایبه‌ت د‌وای تاوانه‌كانی ڕژێمی نازی كه زئر فرا‌وانبوون. هه‌روه‌ها كۆمۆنیزمی یان (شیوعیه‌ت)ی سۆڤیه‌ت هه‌موو داواكانی له‌ده‌ست دا د‌وای هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی (1990_1991). فاكته‌رێكی ترقیش كه بروه هری سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی گه‌شه‌سه‌ندنی بازاڕی ئابووری ئازاد بوو له جیهاندا. له زۆربه‌ی و‌ولاَتانی نادیموكرات دا ئابووری و اقتصاد له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌ت‌و سه‌رۆكه سیاسیه‌كاندا بوو كه سه‌رۆكه‌كان ده‌رامه‌ته ئابووریه‌كانیان بۆ مه‌به‌ستی خۆیان و ڕابواردن و پاداشت و سزادانی دوژمنه‌كانیان به‌كار ده‌هێنا. به‌لاَم هه‌ندێك له‌و و‌ولاَتانه چاكسازی ئابووری و بازاڕی ئازادییان به‌كارهێنا، ئابوورییان ورده ورده له ده‌سه‌لاَت دابڕا، هه‌روه‌ها ده‌سه‌لاَتی ئابووری سه‌رۆكه سیاسیه‌كانیان لاواز بوو، له‌هه‌مان كاتدا گه‌شه‌سه‌ندن‌و سه‌ركه‌وتنی ئابووری خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت گه‌شه‌سه‌ندنی چینی ناوه‌ند و داواكردنی در‌وست بوون و زیادكردنی بازاڕی ئازاد په‌یدا بوو كه بوونه هۆی په‌ره‌سه‌ندنی دیموكراسی.
وه‌رگێڕِان له ئینگلیزیه‌وه: رزگار
|
*| نووسراوه له
2009/3/26 و سه‌عات 20:7
مانگ |